کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەخولی نایابی لاوان پێشمەرگەی هەولێر لە هەندرێنی بردەوە

.

12:02 PM - 16/11/2019

لەبەردەوامی یاریەكانی خولی تۆپی پێی لاوانی یانەكانی كوردستان و لە یارییەكی هەفتەی چوارەمی ئەو خولە لاوانی پێشمەرگەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بوونە میوانی لاوانی هەندرێن و یارییەكەشیان لێبردنەوە   دوای تەنیا سێ دەقیقە دەستپێكردنی یاریەكە حەسەن وەیسی گۆڵێكی بۆ لاوانی پێشمەرگەی هەولیر تۆماركرد و ئەو گۆڵەش گرنگترین رووداوی یارییەكە بوو   وە  تا دوا فیكەی  كۆتایی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی گۆرانكاری لە ئەنجامی یارییەكە بكەن وسەرەنجام یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی پێشمەرگەی هەولێر كۆتایهات   بەم بردنەوەیەش لاوانی پێشمەرگەی هەولیر كۆی خاڵەكانیان بۆ 9خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی مانەوە و لاوانی هەندرێنیش دوای چوار دۆراندنی یەك بەدوای یەك هیچ خاڵێكیان كۆنەكردۆتەوە و پلەی دوانزەیەم و كۆتایی ریزبەندییەكەیان گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە