کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدنسۆن كاڤانی لەلایەن ئەتڵەتیكۆمەدریدەوە داواكراوە

.

12:02 PM - 16/11/2019

 بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئیدنسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەست پێكردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی رۆخی بلانكۆس و بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە كۆدەبنەوە   رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە : لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی كاڤانیەوە دەكەن   رۆژنامەكان باسیان بەوەش كردووە :  لە ئێستادا بەرپرسانی یانە مەدریدیەكە دەیانەوێت زانیاری تەواو لەسەر بڕی مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بزانن كە لەلایەن یانەكانی تری ئەوروپاوە پێشكەشی كراوە   ئەویش تا لای خۆیانەوە بڕەكەی زیاتر بكەن و لە هاوینی داهاتووشدا بە بێ بەرامبەر بیبەنە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ    لە لایەكی تریشەوە رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە : لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە تەمەن 32 ساڵە لەگەڵ ئیدارەی چەند یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا گفتوگۆی ئەنجام داوە   بەڵام تا ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نەگەیشتۆتە رێكەوتن   جێی وەبیرهێناوەیە ئیدنسۆن كاڤانی لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەكەی لەگەڵ پی ئێس جی كۆتایی پێدێت و دەتوانێت بە شێوەیەكی سەربەست روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە