کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی كۆتینیۆ دەدات

.

12:01 PM - 16/11/2019

جارێكی تر یانەی تۆتنهام هۆتسبیری ئینگلیزی گرنگیدان بە بەدەستهێنانی تواناكانی فیلیپی كۆتینۆی بەرازیلی دەخاتە نێو داواكارییەكانی لە پێناو بەهێزتركردنی پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ   ئەو یاریزانە بەرازیلیە لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لەبەرامبەر بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە رووی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كرد لەگەڵ بوونی بڕگەیەك لە گرێبەستی ئەو یاریزانە كە باس لەوە دەكات یانە باڤارییەكە لە توانایدایە لە بەرامبەر بڕی 120ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بەرازیلیە لە كۆتایی ئەم وەرزە  بەشێوەیەكی هەمیشەیی بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە   لای خۆیەوە رۆنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە : كۆتینیۆ
زۆر نزیكبوو لەوەی پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە بكات   بەڵام ئەو یانە لەندەنیە لەدواساتەكاندا لە گواستەوەی پەشیمان بوونەوە   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لەسەر داوای ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری سپێرز گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدرێت بەو پێیەی ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینە پێشتر لە ریزی یانەی ئیسپانیۆڵی ئیسپانی  لەگەڵ ئەو یاریزانە بەرازیلیە كاریان كردووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە