کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی لە سزادان رزگاری بوو

.

11:59 AM - 16/11/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا جەختیان لەوە كردەوە :یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی رزگاری بووە لەسزادانێكی قورس لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە : یانە ئینگلیزییەكە مەترسی ئەوەی لەسەربوو لە چامپیۆنس لیگ بۆ وەرزی داهاتوو  دووربخرێتەوە بەهۆی ئەوەی یاساكانی یاری خاوێنی شكاند بوو   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : ستیزن لەو سزادانە رزگاری بووە بەڵام لەلایەن یوفاوە تەنها سزای دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت   لەلایەكی ترەوە پێگەی ئەلیكترۆنی سكای سپۆرت ئەوەی بڵاوكردۆتەوە : ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكە ئەو داوایەی دۆراندووە سەبارەت بە یاری خاوێن دژی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپای بەرز كرد بۆوە   ئەو داوایەی سیتی بەرزی كردبۆوە لە پێناو دروستكردنی ئاستەنگ بوو لەبەرامبەر لێكۆڵینەوەكانی یوفا ... بەڵام خەرجكردنی بڕەپارەیەكی زۆر لە لایەن خاوەنداری یانەكە وای لە یوفا كرد خێرا لیكۆلێنەوەكانی سەبارەت بەو دۆسیەیە چڕبكاتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە