کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنفرانسی كۆمیتەكان بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دەستی پێكرد

.

08:25 AM - 16/11/2019

لە درێژەی ئامادەكارییەكاندا بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستی پێكرد و  سەرەتاش لە سنووری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزوور و كۆیە و شەنگال و دهۆك و گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان پیرۆزبایی دەستپێكردنی پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی لە تەواوی یەكێتییەكان كرد و رایگەیاند هیوا خوازم ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەكی دیموكراسی و دادپەروەرانە بەرێوەبچێت تا كۆی پرۆسەكە بەشێوەیەكی رێكوپێك  بگاتە كۆتایی.
رزگار عەلی راشیگەیاند: قۆناغی یەكەمی پرۆسەی كۆنفرانسەكان لە كۆمیتەكانەوە دەستپێدەكات و پلەكانی ئەندام كەرت و ئەندام كۆمیتە و جێگری كۆمیتەكان دەگرێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن داواشی لە تەواوی هەڤاڵانی كۆمیتەكان كرد بەشداریی لە كۆنفرانسەكاندا بكەن، چونكە پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان گڕوتینێكی تر دەبەخشێتە نوێبوونەوەی یەكێتی و پێویستیشە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانس كارتی بایۆمەتری و پێناسی رێكخستنیان پێبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە