کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری باشماخ زیاد دەكەین

.

08:59 PM - 15/11/2019

لێپرسراوێكی باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕوانگەی ئابووری و بازرگانییەوە خاڵی سنووری باشماخ بەخاڵێكی ستراتیژی بۆ ئێران دادەنرێت‌و دەرفەتی ئەوەمان لەبەر دەستدایە كە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەم سنوورە چەندین هێندەی ئێستا بەرز بكەینەوە.
(محەممەد نەهاوەندیان) جێگری سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ئابووری لە شاری سنە ڕایگەیاند، ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لە خاڵی سنووری باشماخ لە ئاستێكی زۆرباشدایەو دەتوانین بۆ چەندین هێندە بەرزی بكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لە ئامانجەكانمان بۆ ڕێكخستنەوەی كارو چالاكییەكان ئەوەیە، كە كێشەی بارهەڵگرەكان لەم خاڵە سنورییە چارەسەر بكرێت.
(نەهاوەندیان) رونیكردۆتەوە، كەرتی بازرگانی دەتوانێت بێتە ئامرازی گەشەسەندنی پارێزگای سنەو چەندین پرۆژەی گرنگ‌و كاریگەر وەك ناوچەی ئازادی بازرگانی‌و شارۆچكەی پیشەسازی هاوبەش لەنێوان ئێران‌و عیراق جێبەجێ دەكرێت.
جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ئابووری تەئكیدیكردەوە، بەڕێوەچوونی پێشانگای تایبەتی بازرگانی ئێران لە هەرێمی كوردستان پێویستە بخرێتە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی ڕێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە