کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: پێویستە ئاگامان لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بێت

.

08:58 PM - 15/11/2019

بەرێوەبەری گشتی گومرگی ئێران رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بازاڕێكی گونجاوە بۆ ئێران، بۆیە پێویستە ئاگاداری بین تاوەكو لەدەستی نەدەین.
(مەهدی میر ئەشرەفی) بەرێوەبەری گشتی گومرگی ئێران لەمیانی سەردانێكیدا بۆ شاری سنە‌و كۆبوونەی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، سەرەڕای گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر وڵاتەكەمان، بەڵام لە ماوەی 7 مانگی رابردوودا توانراوە بە بڕی زیاتر لە 50 ملیار دۆلار‌و بە كێشی زیاتر لە 7 ملیۆن تۆن كاڵای نانەوتی هەناردە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عیراق لە دوای چین دووەمین هاوبەشی بازرگانی ئێرانە، لە بواری هەناردەكردنی كاڵاو خزمەتگوزاریدا، هەروەها هەرێمی كوردستانیش بازاڕێكی گونجاوە بۆ ئێران، بۆیە ئەگەر ئاگاداری نەبین لە دەستی دەدەین.
بەرێوەبەری گشتی گومرگی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو، چالاكیە گومرگیەكانی پارێزگای سنە بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر دەكرێت‌و لەم سنوورەوە كاڵا هەناردەی سوریا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە