کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڕیاری دروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری دەركرد

.

06:23 PM - 15/11/2019

 وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، بڕیاری دروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری دەركرد، لەگەڵ سنورداركردنی هێلكەی تایبەت بۆ هەڵهێنەرەكان‌و خستنە لیستی رەشی ئەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن‌و كەمكردنەوەی كرێی كارەبای كارگە ئالیكیەكان.
(بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ كۆمەڵەو رێكخراو و كۆمپانیاكانی تایبەت بە پەلەوەرو ئالیك كۆبووەوە‌و رایگەیاند، ئامانجی كۆبوونەوەكەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم پیشەسازی پەلەوەرە لەپێناو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆی‌و سنوورداركردنی بەرهەمی هاوردە.
لەكۆبوونەوەكەشد بڕیاردرا بەدروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرو ئەنجوومەكەش راستەوخۆ لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ سەرپەرشتی دەكرێت، ئەمەش بەمەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی پیشەسازی پەلەوەر.
هەر لەو كۆبوونەیەوە، بێگەرد تاڵەبانی بڕیاریدا، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیدا، هەر كۆمپانیایەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە بكات دەخرێتە لیستی رەشەوە.
وەزیری كشتوكاڵ بەئامادەبوانی راگەیاند، لەپێناو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی خەرجی لەسەر خاوەن كارگە ئالیكیەكان نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبا بكرێت، بۆ ئەوەی نرخی كارەبایان لەسەر كەمبكرێتەوە وەك پرۆژە كشتوكاڵیەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە