کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پارێزگاری لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی كرد

.

11:47 AM - 15/11/2019


 لەدرێژەی یارییەكانی  جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنی هاوبەشی مۆندیالی 2022ی قەتەرو جامی ئاسیای  2023  لەمیانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی سێیەم هەڵبژاردەی عیراق لە یاریگای عەممانی نێودەوڵەتی لە  ووڵاتی ئوردون رووبەرووی هەڵبژاردەی ئێران بۆوە و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە  .
هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی عیراق بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 11موهەنەد عەلی بە لێدانێكی بەهێز لەناو هیڵی سزا تۆڕی ئێرانیەكانی هەژاند و عیراقی كردە خاوەن گۆڵی یەكەم  بەڵام لە دەقیقەی 25 ئەحمەد نورەڵڵا گۆڵێكی بۆ ئێران تۆمار كرد و ئەنجامی یاریەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا  لەدەقیقەی 80ناوبژیوانی یارییەكە مەسعود شوجاعی یاریزانی ئێرانی بە كارتی سوور كردە دەرەوە و یاریزانانی عیراقیش سوودیان لە كەمی یاریزانانی ئێران وەرگرت و لە دواساتەكانی یارییەكە و بە دیاریكراوی لە دەقیقەی 90 عەلا عەباس گۆڵی دووەم و دڵنییایی بۆ عیراق تۆمار كرد و سەركەوتنی بەخشییە هەڵبژاردەكەی  بەم بردنەوەیەش عیراق كۆی خاڵەكانی بۆ 10خاڵ بەرزكردەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە