کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینگلتەرا گۆڵبارانی مۆنتینیگرۆی كرد

.

11:44 AM - 15/11/2019


هەڵبژاردەی ئینگلتەرا چووە لیستی سەركەوتووان بۆ یۆرۆی 2020دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامێكی گەورە شكست دووچاری مۆنتینیگرۆ بكات  یارییەكە لە یاریگای وێمبڵی بەناوبانگ ئەنجامدرا .
 هەر بە خێرایی ئینگلتەرا تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی میوانی هەژاند و گۆڵەكەش لە دەقیقەی 11چامبەرلین بە لێدانێكی بەهێز لەناو هیڵی سزا تۆماری كرد  دواتر هاری كەین لە دەقیقەكانی 19و24 دووگۆڵی یەك بەدوای یەكی بۆ ئینگلتەرا تۆماركرد و جیاوازییەكەی بۆ سێ ئەوەندە بەرزكردەوە  لە دەقیقەی 30ماركۆس راشفۆرد ناوی خۆی خستە لیستی گۆڵكاران و گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد  پێش تەواوبوونی گێمی یەكەم جارێكی تر هاری كەین خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی مۆنتینیگرۆ بەتۆماركردنی هاتریك خۆی وەك ئەستێرەی یارییەكە نمایش كرد.
  لە گێمی دووەم فشارەكانی ئینگلتەرا بۆ سەرگۆڵی مۆنتینیگرۆ زیادی كرد و لە ئەنجامی ئەو فشارەش شۆڤراناك گۆڵێكی بەهەڵە لەخۆیان تۆمار كرد  لەدەقیقەی 84تامی ئەبراهام كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان هێنا و بە ئەنجامی 7 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان تۆمار كرد  بەم ئەنجامەش ئینگلتەرا چووە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم و پێش یەك جەولە لە كۆتایی سەركەوتنی بۆ یۆرۆ مسۆگەر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە