کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهاتریكی كریستیانۆ پوروتوگال لە لیتوانیای بردەوە

.

11:43 AM - 15/11/2019


لە یاریەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020و لە میانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی پوروتوگال لە یاریگای ئەلگارڤی میوانداری هەڵبژاردەی لیتوانیای كرد و بە هاتریكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بردنەوەیەكی گەورەیان نوسییەوە .
 كریستیانۆ هەر لە سەرەتاوە بە ئاستێكی بەرز دەركەوت توانی دوو گۆڵی یەك بەدوای یەك لە دەقیقەكانی 7و22 تۆمار بكات كەیەكەمیان لە رێگەی لێدانێكی سزاوە بوو  لەدەقیقەی 52 میگیل ئەلفۆنسۆ گۆڵی سێیەمی پورتوگالی تۆمار كرد و ئەوەندەی تر ئەركی هەڵبژاردەی میوانی قورستر كرد  لە دەقیقەكانی  56 و63 باسینیسا و بیرناردۆ سیلڤا دوو گۆڵی تریان بۆ پورتوگال تۆماركرد و جیاوازییەكەیان بۆ پێنج گۆڵ بەرزكردەوە  لەدەقیقەی 65 كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی لیتوانیا و گۆڵی سێیەمی خۆی و شەشەمی پورتوگالی تۆماركرد و بەو ئەنجامەش براوە بوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە