کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرازیل ئامادەكاریی بۆ سوپەر كلاسیكۆ دەستپێكرد

.

11:40 AM - 15/11/2019


هەڵبژاردەی بەرازیل بەمەبەستی كردنەوەی كەمپێكی مەشق و راهێنان گەیشتۆتە شاری ئەبوزەبی ئیمارات و مەشق و راهێنانیشی دەستپێكردووە .
 بەرازیل وەك ئامادەكاریی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات  كە بریارە ئەمشەو لەیاریی سوپەر كلاسیكۆ و لەوڵاتی سعودیە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ببێتەوە و دوای یارییەكەش جارێكی تر دەگەڕێتەوە ئیمارات و مەشقەكانی لەشاری ئەبوزەبی درێژە پێ دەدات  چونكە بریارە یارییەكی دۆستانە لەو وڵاتە بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بكات و یارییەكەش رۆژی 19ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت  بۆ ئەو دوو یارییەش بەرازیل بەهۆی پێكان لەتوانای نەیمار بێ بەشە  بەڵام هەریەك لە فیلیپ كۆتینهۆ و ئالیسۆن و فێرمینیۆ و تیاگۆ سیلڤا بەشداریی مەشق و راهێنانەكانیان كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە