کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن بیر لە كڕینی لینۆ دەكاتەوە

.

11:35 AM - 15/11/2019


 بە مەبەستی بەهێز كردن و رێكخستنەوەی ریزەكانیان  بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریانداوە لە نزیك ترین كاتدا گرێبەست لەگەڵ بێرند لینۆی گۆڵچی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئیمزا بكەن .
 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی بایرن میونشن بە تواناكانی لینۆ سەرسامن و لە پلانی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی دەستپێ بكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لە دوای كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی ئەم وەرزە یاخود لە وەرزەی داهاتوودا ئەو گۆڵچیە بهێننە ریزەكانیانەوە .
 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەش داوە : سەرەرای ئەوەی ئەركی بایرن لە گواستنەوەی ناوبراو قوورس دەبێت بەوەی لینۆ تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە هەیە  بەڵام بەرپرسانی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردووی بۆندس لیگا لای خۆیانەوە ئامادەییان نیشانداوە بۆندێكی گرانبەها پێشكەشی یانەی ئارسناڵ بكەن  هەر بۆیە پێدەچێت ئیدارەی بایرن لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن  جێی وەبیرهێنانەوەیە بێرند لینۆی تەمەن 27 ساڵ لە پێشووتردا گۆڵچی یانەكانی شتوتگارت و بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی بووە و لە هاوینی 2018 شەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ئارسناڵەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە