کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەی سی میلان گرنگی بە تواناكانی گرانێت چاكا دەدات

.

11:32 AM - 15/11/2019


 بەرپرسانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی  یاریزانێكی سویسریان كردۆتە ئامانج و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی زستانەدا بیبەنە ریزەكانیانەوە و لە ماوەی داهاتووشدا سوود لە تواناكانی وەربگرن  سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانەیە ئاشكرای كردووە : بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان چاویان بڕیوەتە تواناكانی گرانێت چاكای یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و لە هەوڵێكی زۆیشدان لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن  ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە : لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی رۆسۆنێری  دەچنە شاری لەندەن و لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی گەنەز گفتوگۆ ئەنجام بدەن  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەكانی بەریتانیا باسیان لەوە كردووە : هەرچەندە چاكا تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ هەیە  بەڵام بەهۆی كێشە لەگەڵ هاندەرانی یانەكە و لێسەندنەوەی شارەی كاپتنی و دوورخستنەوەی لە ماوەی رابردوودا  ئەو یاریزانە لە ریزی یانە لەندەنیەكە هەست بە ئاسوودەیی ناكات و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی یانەكەی لە میركاتۆی زستانەدا دەست بەرداری ببن  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵە لە رێی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە بەرپرسانی ئارسناڵی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئارەزووی ئەوە دەكات لە ماوەی داهاتوودا روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە