.
11:31 AM - 15/11/2019
لەدرێژەی یارییەكانی دوا پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی تێنسی سەرزەوی كوڕان كە یاریەكانی لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوە دەچێت لەجەولەی سێیەمدا ماتیۆ بیرتینی شكستی بە دۆمینیك تیمی نەمسایی هێنا و یاریەكەی بە 2كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردەوە بیرتینی بۆ یەكەم جار گرێكوێرەی بردنەوەی ئیتاڵییەكانی لە دوا پاڵەوانێتیەكانی تێنس كردەوە و توانی 7- 6 و 6-3 بردنەوە بەرامبەر تیم تۆمار بكات بەم بردنەوەیەش بیرتینی بڕی 195هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ئەمە جگە لەوەی 200 خاڵ دەچێتە سەر خاڵی ریزبەندییەكەی بەڵام دۆمینیك تیم سەرباری ئەم دۆراندنەی بلیتی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد وچاوەروانی ركابەرەكەی لە كۆمەڵەی بەرامبەر دەكات كە پێدەچێت ستیفانۆس یان نادال یان زڤیریڤ یان میدڤیدیڤ بێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە