کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنفرانسی كۆمیتە و مەڵبەندەكان دەستپێدەكات

.

10:40 AM - 15/11/2019



 لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لیژنەی باڵای بەرێوەبردنی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دروست كرا لەسنووری مەڵبەندەكان.
سەركەوت زەكی بریاردەری لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رایگەیاند: ئەركی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لەسنووری شنگال و موسڵ بەئەوان سپێردراوە و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەردوو مەڵبەندی شنگال و موسڵ كۆبونەتەوە و كۆبونەوەكان سەركەوتوو بوون.
وتیشی: رۆژی شەممەی داهاتوو قۆناغی یەكەمی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی مەڵبەندی شنگال و رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆنفرانسی كۆمیتەكانی مەڵبەندی موسڵ بەرێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە