کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برنادرۆ سیلڤا بۆ یەك یاری سزادرا

.

03:19 PM - 14/11/2019

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزادانی برناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی راگەیاند دوای بڵاوكردنەوەی پۆستێك لەبەرامبەر بینجامین میندی هاورێی لەیانەكە.
سیلڤای تەمەن 25 ساڵ وێنەی میندی هاورێی و مناڵێكی بچوكی بڵاوكردبۆوە كە ئەو مناڵە كەسایەتیەكی ناو پاكەتی شیرینی تایبەت بەكۆمپانیەكی ئیسپانیە و لەگەڵیدا نوسیبوی  ئەمە كێیە ؟.
سزاكەی سەر سیلڤا راگرتنیەتی بۆ یەك یاری لەگەڵ سزادانی بەبڕی 50 هەزار پاوەند، ئەمە جگە لەناچاركردنی بەوەرگرتنی وانەیەكی زانستی روبەروی لەبەرامبەر مامۆستایەك.
هەرچەندە دوای بڵاوكردنەوەی ئە وێنەیە و سڕینەوەی بەخێرایی و رونكردنەوەی هۆكاری ئەو كارە كە مەبەست لێی تانەدان نەبووە، بەڵام برنادرۆ سیلڤا لەسزاكە رزگاری نەبوو.
 بەهۆی ئەو سزایەوە ئەو ئەستێرە پورتوگالیە لەیاری مانچستەرسیتی لەبەرامبەر چیڵسی بەشداری ناكات كە وا بریارە لەرۆژی 23ی ئەم مانگە و لەچوارچێوەی یاریەكانی هەفتەی 13ی پریمەرلیگ بەرێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە