کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ بیر لەگەرانەوە بۆ ریاڵ مەدرید دەكاتەوە

.

03:12 PM - 14/11/2019

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس رەنگە ریزەكانی خانمە پیرەكە بەجێ بهێڵێت لە گەڵ ئەگەری سەرلەنوێ گەرانەوەی بۆ ریزەكانی ریاڵ مەدرید.
بەپێی هەواڵێكی پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی: پەیوەندی نێوان رۆناڵدۆ و ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس تێكچووە، ئەوەش بە روونی و بەئاشكرا لەیاریەكەیان لەبەرامبەر میلان لەسەرەتای ئەم هەفتە دەركەوت كاتێك ساری بریاری دانیشتنی رۆناڵدۆی دا، كە ئەو یاریزانە پورتوگالیە بەو بریارە زۆر نیگەرا بوو و بەتوڕەیی لەدەقیقەی 55 هاتە دەرەوە و راستەوخۆ بەرەو ژوری خۆگۆڕین چوو، لەبری دانیشتنی لەسەر كورسی یەدەگ و دوای ئەوەش یاریگای بەتەواوی بەجێهێشت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەدەكات: رەنگە رۆناڵدۆ بگەرێتەوە یانەكەی پێشوی كە ریاڵ مەدریدە و لەهاوینی ساڵی 2018 ریزەكانی بەرەو یۆڤانتۆس بەجێهێشت، بەڵام سەرەتا خراپەكەی رۆناڵدۆ لەم وەرزە و ناكۆكی لەگەڵ ساری رەنگە ببێتە هۆی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لەیانەكەی پاڵەوانی ئیتاڵیا.
جێی باسە كاردانەوەی رۆناڵدۆ لەسەر بریاری دانیشاندنی لەبەرامبەر میلان زۆر خراپ بوو بە جۆرێك چەند وشەیەكی نەشیاوی ئاراستەی ماوریسیۆ ساری راهێنەری كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە