کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسن ڤینگەر لەرێگەی فیفاوە دەگەڕێتەوە یاریگاكان

.

03:10 PM - 14/11/2019

 یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری پێشوی ئارسناڵی ئینگلیزی لەپۆستی بەرێوەبەری برەودان بەتۆپی پێ لەجیهاندا دامەزراند.
فیفا لەرێگەی بەیاننامەیەكەوە كە لەپێگەی ئەلیكترۆنی خۆی وێنەیەكی ئینڤانتینۆی سەرۆكی لەگەڵ ئارسن ڤینگەر بڵاویكردەوە كە لەكاتی پێشوازیكردن لەو راهێنەرە گیراوە لەبارەگای فیفا لەشاری زیوریخی سویسری.
فیفا ئاماژەی بەوەكردووە: ئارسن ڤینگەر بەرپرسی یەكەم دەبێت بۆ سەرپەرشتیكردنی پێگەیاندن و برەودان بەیاری تۆپی پێی ژنان و پیاوان لەسەرتاسەری جیهان.
ئارسن ڤینگەری تەمەن 70 ساڵ كە لە دوای 22 ساڵ كاركردن، پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەجێهێشت، لەرێگەی فیفاوە دەگەرێتەوە بۆ كاركردن لەجیهانی تۆپی پێ كە ماوەیەك پێش ئێستا باس لەوە دەكرا دەبێتە راهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی.
لای خۆیەوە ئەو راهێنەرە فەرەنسیە وتی: بەدڵخۆشییەوە روبەروی ئەم بەرەنگاریە زۆر گرنگە دەبمەوە نەك لەبەر ئەوەی هەمیشە گرنگیم بەشیكردنەوەی تۆپی پێ داوە بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەركەكە پەیوەستە بەفیفاوە كە بەرزترین دەسەڵاتی تۆپی پێی جیهانە.
فیفا ئەوەشی روونكردۆتەوە: ئەركەكەی ڤینگەر كە ئەزمونێكی زۆری لەرێگەی كاروانە دەوڵەمەندەكەی كۆكردۆتەوە سەرنج خستنە سەر پێگەیاندنی راهێنەرانە لەگەڵ هاوكاریكردنیان لە و پرۆگرامەی كە لەهەنگاوی یەكەمە لەفیفا كە ئامانج لێی هاندانی ئەو یاریزانە پیشەگەرانەی پێشووە تا بچنە جیهانی راهێنەرایەتی بەشێوازێكی زانستیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە