کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەكرێن

.

03:04 PM - 14/11/2019

بڕیارە ئەمرۆ ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەرێوەبچێت كە هەفتەی چوارەمە، بەر لەیارییەكانی ئەم هەفتەیە یەكێتی تۆپی پێ وادەی بەرێوەچوونی یارییەكانی گۆریوە و سەرجەم یارییەكان لەیەك كات و سەعات 2 و 45 دەقیقە دەسپێدەكەن.
بەهێزترین و یاری لوتكەی خولەكەو ئەم هەفتەیەش لەیاریگای یانەی پێشمەرگە بەرێوەدەچێت، كاتێك یانەی سیروانی نوێ دەبێتە میوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، بەر لەیارییەكە سیروانی نوێ بە 7 خاڵ و بەبێ شكست پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە، بەڵام پێشمەرگەی سلێمانی یەكێكە لەو یانانەی هیچ بردنەوەیەكی نییەو دووچاری دوو  شكست بووەتەوە و یەكسانبوونێكی هەیە.
یارییەكی تری ئەم هەفتەیە لەنێوان سۆرانی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بە 7 خاڵ و یانەی برایەتی بەرێوەدەچێت.
یانەی شێروانەش سەرەرای وازهێنانی وەلید محەمەدی راهێنەری یانەكە لەیاریگاو بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی یانەی دەربەندیخان دەبێتەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی چوارەمدا یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ و یانەكانی دهۆك و زێرەڤانیش بەیەكدەگەن.
هەروەها یارییەكی تری بەهێزدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر و لەیاریگاو بەردەم هاندرەانی رووبەڕووی یانەی هەندرێن دەبێتەوە، لەم هەفتەیەش یانەی نەورۆز چاوەڕوان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە