کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رابیتەی لالیگا بەرەسمی وادەی كلاسیكۆی ئاشكراكرد

.

11:42 PM - 13/11/2019

ئەمرۆ بەرەسمی رابیتەی لالیگای ئیسپانی وادەی یاری كلاسیكۆی نێوان هەردوو جەمسەری ئیسپانیا بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی دەستنیشانكرد كە ئەو یارییە لە میانی یارییەكەی دواخراوی هەفتەی دەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیایە.
بە پێی ئەو بەیاننامەیەی رابیتەی لالیگا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە: یاری كلاسیكۆ لە رۆژی 18ی مانگی 12ی داهاتوو لە سەعات 10بەكاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
یاری كلاسیكۆ دەبوایە لە رۆژی 26ی مانگی رابردوو ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی ئەو پشێوییانەی هەرێمی كەتەلۆنیای گرتبۆوە یارییەكە دواخرا و هەردوو یانەش بەو دواخستنە قایل بوون.
لە لایەكی ترەوە رابیتەی لالیگا هەوڵی زۆری دا كە كاتی یارییەكە لە نیوەرۆ ئەنجامبدرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یاری كلاسیكۆ لە ناوچەی خۆرائاوای ئاسیا بینەرێكی زۆری هەیە، بەڵام لەو هەوڵەیان شكستیان هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە