کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی پێشبڕكێكانی ئیسپانیا داوایەكی بەرشەلۆنە رەتدەكەنەوە

.

11:39 PM - 13/11/2019

 لیژنەی پێشبڕكێكانی سەر بەیەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەكی یانەی بەرشەلۆنەیان سەبارەت بە سزای سەر لێۆنێل میسی كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەتەلۆنیەكەیان رەتكردەوە.
میسی لە دوایاری یانەكەی بەرامبەر بە یاتنەی سێلتاڤیگۆ كە بردنەوەی یانە كەتەلۆنیەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك كۆتایی هات و تیادا یاریزانە ئەرجەنتینیەكە هاتریكی تۆماركرد، كارتێكی زەردی وەرگرت.
بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە داوایەكی پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووە سەبارەت بەو كارتە زەردی میسی وەریگرتووە و رایانگەیاندووە: كە یاریزانی ناوبراو بەهیچ شێوەیەك هەڵەی بەرامبەر یاریزانی سێڵتاڤیگۆ نەكردووە، بەڵام لیژنەی پێشبڕكێكان داواكەی یانە كەتەلۆنیەكەیان رەتكردۆتەوە و كارتە زەردەكەیان جێگیركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە