کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا پاڵێوراوی گەڕانەوەیە بۆ بایرن میونشن

.

11:36 PM - 13/11/2019

تا ئێستاش ناسنامەی راهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە نادیاری ماوەتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی چارەنوسی هانز فلیكی راهێنەری كاتی یان باڤارییەكە بە تەواوەتی یەكلایی نەكراوەتەوە، فلیك لەماوەی رابردوودا  ئەركی سەرپەرشتیكردنی یانە باڤارییەكەی لە  جێگەی نیكۆ كۆڤاچ لە ئەستۆ گرت.
 بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی: ئیدارەی یانە ئەڵمانییەكە ناوی چەند راهێنەرێكیان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی دەستنیشانكردووە كە سەرجەمیان گرێبەستیان لەگەڵ یانەكانیان درێژەی هەیە.
رۆژنامەكە زۆر بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراویش ناوی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی هێناوە كە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لەهاوینی 2021 گرێبەستەكەی لەگەڵ ستیزن تەواو دەبێت.
لای خۆیانەوە ئیدارەی یانە ئەڵمانیەكە هیوایان بە گەڕانەوەی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بۆ یاریگای ئەلیانز ئەرینا ماوە كە لە نێوان ساڵانی 2013بۆ 2016 راهێنەرایەتی كردبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە