کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە پاشەكشە لە گواستنەوەی هالاند دەكات

.

11:34 PM - 13/11/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا جەختیان لەوەكردەوە: كە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەتەوای پاشەكشەی لە بەدەستهێنانی تواناكانی ئیریك هالاندی هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی رێدبۆڵ سالسبۆرگی نەمسایی كردووە كە ئەمەش رێگە بۆ هەردوو یانەی ئارسناڵ و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی خۆش دەكات.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرایكرد: ئیدارەی یانەكەتەلۆنیەكە رەتیكردۆتەوە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەرویجیە خەرج بكات و بە رای ئەوان ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ هێرشبەرێكی لاوی تەمەن 19ساڵ  ناگونجێت.
 رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: پاشەكشەی یانەكەتەلۆنیەكە لەكڕینی هالاند رێگە بۆ هەردوو یانەی ئارسناڵ و مانچستەریونایتد ئاسان دەكات كە كێبركێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە