کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نهێنی پەیوەندی ویلیان بەبەرشەلۆنەوە ئاشكرادەكرێت

.

11:29 PM - 13/11/2019

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی نهێنی بەستنەوەی ویلیانی بەرازیلی و یاریزانی یانەی چیڵسی ئینگلیزی بەچوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا كرد.
ویلیان ئەوەی ئاشكراكرد: لەدوای كۆتایی هاتنی جامی جیهانی 2018 لەگەڵ بەرشەلۆنە گفتوگۆی كردووە، بەڵام چیڵسی رێگەی بەرۆیشتنی نەداوە.
رۆژنامەی مۆندۆ یپۆرتیڤۆی ئیسپانیش باسی لەو دانوستانە كردووە كە لەپێشتردا لەنێوان هەردوو یانە هەبووە بۆ گواستنەوەی ویلیان و روونیكردۆتەوە: كارگێڕی چیڵسی سور بووە لەسەر بەدەستهێنانی 80 ملیۆن یۆرۆ لەبەرامبەر دەستەبەرداربوون لەویلیان ئەوەش هەموو هەنگاوەكانی پوچەڵكردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەكاتی كۆبوونەوەكانی بەرشەلۆنە بۆ هەڵسەنگاندنی گرێبەستی ویلیان لەساڵی 2018 مەرجەكانی چیڵسی رەتكراونەتەوە و بەرپرسانی بلوگرانا بریاریانداوە هەوڵی گواستنەوەی مالكۆم دی ئۆلیڤێرای هاونیشتمانی بدەن.
لای خۆیەوە ڤالڤێردی راهێنەر سور بووە لەسەر گواستنەوەی ویلیان هەر بۆیە هەلی زۆری بە مالكۆمی شوێنگرەوەی نەدا بۆ یاریكردن.
رۆژنامەكە دەڵێت: بەرشەلۆنە سەرلەنوێ گەراوەتەوە بۆ چاودێریكردنی ویلیانی تەمەن 31 ساڵ  تا بتوانێت لەهاوینی داهاتوو بیباتە ریزەكانی بەتایبەت كە ئەو كاتە گرێبەستەكە دەبێتە بێ بەرامبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە