کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆلاری دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

.

11:21 PM - 13/11/2019

سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی سەرلەنوێ گەرایەوە یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی بەر لە9 مانگ لەپۆستی راهێنەرایەتی دوورخرایەوە و زێنەدین زێدان جێگای گرتەوە. رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكرد: سۆلاری جارێكی تر گەرایەوە ریاڵ مەدرید بەڵام وەك باڵیۆزی یانەكە كار دەكات بەجۆرێك راهێنەرەكەی پێشوی یانەی شاهانە لەگەڵ ئیمیلیۆ پۆتراگینۆی بەرێوەبەری پەیوەندیەكان و سەرۆكی زانكۆی ئەوروپی و ژمارەیەك لەدەرچووان بەشداریكرد لە كردنەوەی زانكۆیەكی ریاڵ مەدرید كە ئەوەش یەكەم دەركەوتنی بوو لەپۆستە نوێیەكەی.
لەو بۆنەیەدا سۆلاری بە نمایشكردنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی رێزی لێنرا كە تایبەت بوو بەكاروانی یاریكردنی بەدرێسی یانەكە و دواتر وتەیەكی پێشكەشكرد و لەرێگەیەوە ئامۆژگاری قوتابییانی زانكۆكەی كرد بەوەی پێویستە قوربانی بدەن و گەشبین بن لەبوارەكەیاندا كە ئەوەش بەهای سەرەكی وەرزشە، پێی وتن: ئامادەبن بۆ ركابەری و هەرگیز خۆتان بەدەستەوە نەدەن و هەوڵ بدەن باشترین پێشكەش بكەن.
جێی باسە سانتیاگۆ سۆلاری كە جێگای جۆلین لۆپیتیگی گرتەوە وەرزی رابردوو لەدوای سەرپەرشتیكردنی 32 یاری ریاڵ مەدرید لەپۆستەكەی دوورخرایەوە و لەو ماوەیەدا نازناوی جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێنا و توانی 22 بردنەوە تۆمار بكات لەگەڵ یەكسان بوون لە2 یاریدا و روبەروبوونەوەی هەشت شكست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە