کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم بودجەی بۆ تەواوكردنی 12 بەنداو دابینكرد

.

06:26 PM - 12/11/2019


(ئەكرەم ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند، حكومەتی هەرێم زیاتر لە 33 ملیار دیناری تەرخانكردوە بۆ تەواوكردنی 12 بەنداو لەسنوری هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.
(ئەكرەم ئەحمەد) راشیگەیاند، ڕەنگە سبەینێ‌ دەقی بڕیارەكەیان بەدەستبگات كە تایبەتە بە تەرخانكردنی بڕی 33 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی 12 بەنداوی بچووك‌و مامناوەند لەهەرێمی كوردستان. ئەوە لەكاتێكدایە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ماوەی پێنج ساڵە كاركردن لە پڕۆژەی بەنداوەكان هاوشێوەی پڕۆژەكانی تری هەرێمی كوردستان راگیراوە.
لە سنووری هەرێمی كوردستان 17 بەنداو هەن كە 3 بەنداویان گەورەن‌و 14شیان بەنداوی بچووك و مام ناوەندن، بەگوێرەی توێژینەوەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاویش، زیاتر لە 240 شوێن دیاریكراوە كە گونجاون بۆ دروستكردنی بەنداو، كە (18)یان بەنداوی گەورەن، لەو 18 بەنداوەش دەستكراوە بەدروستكردنی 4 بەنداو، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن لەو پڕۆژانەدا راوەستاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە