کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەبای عیراق 16% زیادیكردووە

.

06:20 PM - 12/11/2019


 وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایدەكات، بەراورد بەساڵی رابردوو لە 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەدا 16 زیادیكردووە.
بە گوێرەی ئامارێكی وەزارەتی كارەبای عیراق، تاوەكو مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019، تێكڕای بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاكان بەبێ‌ هەرێمی كوردستان، 16 هەزارو 372 مێگاوات بووە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە هەمان مانگی ساڵی 2018دا تێكڕای بەرهەمهێنانی كارەبا 14 هەزارو 110 مێگاوات بووە، ئەوەش بەو مانایەدێت بەرهەمهێنانی كارەبا لەو ماوەیەدا لەسەدا 16 زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو بڕە كارەبایەی بەرهەمدێت زیاتر لە 4 هەزار مێگاوات بۆ شاری بەغدا دەڕوات، ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو  تەنها بڕی 3 هەزارو 600 میگاوات كارەبا بە بەغدای پایتەخت دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە