کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن رۆحانی: 18 ملیۆن خێزان پێویستیان بە یارمەتی هەیە

.

06:16 PM - 12/11/2019


 (حەسەن رۆحانی) سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، بەنیازن یارمەتی دارایی پێشكەش بە 18 ملیۆن خێزان بكەن كە داهاتیان كەمە.
رۆحانی لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لەشاری (رەفسەنجان)ی سەر بە پارێزگای كرمان لەباشووری رۆژهەڵاتی ئێران وتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلانێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری رادەگەیەنین‌و دەمانەوێت لەو رێگەیەوە پاڵپشتی ئەو خێزانانە بكەین كە بەدەست گەمارۆی ئابووریەوە دەناڵێنن.
وتیشی، بەگوێرەی ئامارو راپۆرتەكان نزیكەی 25 ملیۆن خێزان لە ئێران هەیە، لەو ژمارەیە 7 ملیۆنیان دۆخی ژیانیان باشە، بەڵام 18 ملیۆن خێزانی تر پێوستیان بە یارمەتی مرۆیی‌و دارایی هەیە.
لای خۆشیەوە (عەلی رەبیعی) وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران رایگەیاند، بڕیارە رۆژی چوار شەممە پلانی پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ ئەو 18 ملیۆن خێزانە رابگەیەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە