کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا راكێشرا

.

11:25 AM - 12/11/2019

 ئەمرۆ تیروپشكی یاریەكانی پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئیسپانیا راكێشرا كە لەوڵاتی سعودیە و لەمانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەرێوە دەچێت   پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئەمجارە بەبەشداری 4 یانە ئەنجام دەدرێت بەجۆرێك یانەی بەرشەلۆنە وەك پاڵەوانی لالیگا و یانەی ڤالانسیا وەك پاڵەوانی جام و ئەتڵەتیكۆمەدرید وەك دووەمی لالیگا و ریاڵ مەدرید وەك خاوەن پلەی سێیەم بەشداری دەكەن و یاریەكانیش لەنێوان رۆۆژانی 8 بۆ 12ی مانگی یەكی داهاتوو بەرێوە دەچن   لەمەراسیمی تیروپشكەكە سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ریاڵ مەدرید و گایای یاریزانی ڤالانسیا و سێرجیۆ بۆسكێتسی یاریزانی بەرشەلۆنە و سائول نیگویزی یاریزانی ئەتڵەتیكۆمەدرید بەشدارییان تیادا كرد   ئەنجامی تیروپشكەكە لەقۆناغی پێش كۆتایی یانەكانی بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆمەدریدی روبەروی یەك كردەوە   بەڵام ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر ڤالانسیا یاری دەكات   لەئەگەری بردنەوەی یانەكانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەقۆناغی پێش كۆتایی ئەوا یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یەكە كلاسیكۆیەكی نوێ بەخۆوە دەبینێت كە هەواداران و هاندەرانی ئەو دوو یانەیە چاوەرێی دەكەن   جێی باسە لەرۆژی 8ی مانگی یەك ریاڵ مەدرید روبەروی ڤالانسیا دەبێتەوە   لەرۆژی دواتردا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ئەتڵەتیكۆمەدرید بەیەك دەگەن و یاری كۆتایش لەرۆژی 12ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە