کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستێرلینگ لە راهێنانەكانی ئینگلتەرا دوورخرایەوە

.

11:24 AM - 12/11/2019

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری دوورخستنەوەی رەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان و یانەی مانچستەرسیتی دا ئەمەش لە دوای ئەوەی لە راهێنانەكانی دوێنێی هەڵبژاردەكەی لەسەر یاریگای وێمبڵی بۆ ئامادەكاری بۆ یارییەكەی  پاڵاوتنی یۆرۆی 2020بەرامبەر هەڵبژاردەی مۆنتینگیرۆ پشێوی نایەوە   یەكێتیەكە لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە : یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەتوانێت ئەوە دووپاتبكاتەوە كە رەحیم ستیرلینگ بەهۆی ئاژاوەنانەوە لەراهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكەی پاڵاوتنی یۆرۆ بەرامبەر مۆنتینیگرۆ  دوورخراوەتەوە بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دەمێنێتەوە تا بڕیار لەسەر بەشداریكردنی بۆ یارییەكەی كۆسۆڤۆ بدرێت كە ئەو یارییەش هەرلەمیانی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2020دەبێت و تیادا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریدەكات و یارییەكەش رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە