کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكانی سیمیدۆ بەرشەلۆنە نیگەران دەكات

.

01:41 PM - 11/11/2019

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی  نیسلۆن سیمیدۆی بەرگریكاری لای راستی  یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییان دەستنیشان كرد   ئەو بەرگریكارە پورتوگالیە لە یارییەكەی دوێنێی یانەكەی دووچاری گرژبوون لە ماوسولكەكانی خوارەوەی قاچی چەپیدا هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و سیرجیۆ بۆسكیستس لە جێگەی یاری كرد   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە : سیمیدۆ ماوەی 5 هەفتەی دەوێت تا بەتەواوی بۆ ئاستی خۆی بگەرێتەوە و لەو ماوەیەدا ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی بكات   رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد : سیمیدۆ لە 6 یاری یانەكەی دووردەكەوێتەوە كە پێك هاتووە لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیگانیس و ئەتلەتیكۆ مەدرید و مایۆركا و ریاڵ سوسیداد لە لالیگا و بەرامبەر یانەكانی بوروسیا دۆرتمۆند و ئینتەرمیلان لە چامپیۆنس لیگ   بەڵام ئەگەری زۆرە ئەو یاریزانە پورتوگالیە بۆ یاری كلاسیكۆی زەوی بگەرێتەوە كە بڕیارە ئەو یارییە لە 18ی مانگی داهاتوودا ئەنجامبدرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە