.
05:05 PM - 10/11/2019
(عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە مووچەی لێپرسراوە باڵاكاندا دەكەینو دەیكەین بە نیوە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەك حكومەت كاری جددی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەرانو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بۆ هاوڵاتییان، لەسەر داخوازی خۆپیشاندەرانیش گۆڕانكاری لە وەزارەتەكاندا دەكرێتو كەسوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانیش قەرەبوو دەكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارەكانی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت سنووردارو كاتیی دەبێت و بەمزوانە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكانی عیراق.
(عادل عەبدولمەهدی) تەئكیدیكردەوە، دەستمان كردووە بە باشكردنی مووچەو كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، بۆیە ئەگەر بەردەوام بین وڵات بە جۆرێك پێش دەخات، كە هیچ كەسێك لەعیراقدا لەخوار هێڵی هەژارییەوە نامێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە