کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی عیراق جێگیرە

.

05:04 PM - 10/11/2019


 (سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوتی عیراق جێگیرە‌و هەرێمی كوردستانیش تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێكی تەسلیمی بەغدا نەكردووە.
وەزیری نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانە فراوانەكان دژ بەحكومەت، بەڵام تێكڕای بەرهەمهێنان‌و دەرهێنانی نەوت‌و بڕی هەناردەكردنی لەدۆخێكی زۆرباشدایە، جگەلەوەش توانای یەدەگی نەوت لە ئاستێكی باشدایە، بەڵام عیراق پابەندە بە رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
(سامر غەزبان) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هیواخوازن وەزارەتی نەوتی عیراق بتوانێت پابەندبێت بە بودجەی گشتی ساڵی داهاتووی وڵاتەكەیەوە، هەرچەندە هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی تەسلیمی بەغدا نەكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە