کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ناحیەی ڕزگاری خولێكی پەرەپێدانی تۆپی پێ كۆتاییهات

.

01:21 PM - 10/11/2019

بەبەشداری 24 تیپی میللی لەناحیەی رزگاری سەر بەقەزای كەلار خولی پەرەپێدان كۆتایی هات,كەلەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوانی كەلارەوە كرایەوە و ماوەی دوو مانگی خایاند   تیپە بەشداربوەكانی ئەو خولە ئەو تیپانەن كە لە خولی پلەیەك و پلە دوەكانی ناحیەی رزگاری بەشدارنین و بریاروایە لەدوای ئەم خولەوە 12 تیپی ئەو خولە لەتیپە پلە سێیەكانی ناحیە جێ بكرێنەوە و دواتر سالانە خولی تایبەتیان بۆ بكرێتەوە ئەویش لەپیناو پیشخستنی وەرزش لەناحیەی رزگاری   لەیاری كۆتایی خولەكە هەردو تیپی زەماوەنگە و هێرۆ توانیان بگەنە یاری كۆتایی و لەئەنجامدا تیپی هێرۆ توانی ببێتە پالەوانی خولەكە دوای ئەوەی توانی لەیاری كۆتایی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر لەتیپی زەماوەنگە بباتەوە   دواتریش خەلات بەسەر هەردو تیپدا دابەشكرا,هاوكات خەلاتی باشترین یاریزان و گۆلپاریز و گۆلكاری خولەكەدا دابەشكرا

4qa4pCdLFpo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە