کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پریمەرلیگ بەهێزترین یاری لەخۆدەگرێت

.

11:54 AM - 10/11/2019

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 12ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بەبەهێزترین و یاری لوتكە كۆتایی دێت  كە یانەی لیڤەرپوڵ لەیاریی كۆتایی ئەو هەفتەیەدا میوانداری یانەی مانچستەر سیتی دەكات  ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیە، بەتایبەت بۆ لیڤەرپوڵ پێگەكەی لە پێشەنگی ریزبەندی قایمتر دەكات، كە تا بەر لەو یارییە بە 31 خاڵ لە 10 بردنەوەو یەكسانبوونێك لەپلەی یەكەمدایەو تاكە یانەیەی ئەم وەرزەی خولەكەیە دووچاری هیچ شكستێك نەبووەتەوە  لەبەرامبەردا یانەی مانچستەر سیتی بەبردنەوە دەگەرێتەوە پلەی دووەمی ریزبەندی دوای ئەوەی ئەمرۆ چێڵسی سەركەوتنی تۆماركرد بەشێوەیەكی كاتی چۆتە پلەی دووەمی  هەروەها جیاوازیەكەشی لەگەڵ لیڤەرپوڵ كەم دەكاتەوە  هەروەها ئەو یارییە بۆ كلوپ-ی راهێنەرو گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رووبەڕووبوونەوەیەكی بەهێز دەبێت  بەتایبەت كە خاوەن هێڵی بەرگری بەهێزو هێرشبەری بەتواناو لێهاتوون، یاریزانانی مانچستەر خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی ئەم ورەزەی خولەكەن و 34 گۆڵیان تۆماركردووە، لەبەرامبەردا لیڤەرپوڵ بەتۆماركردنی 25 سێیەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە، بەڵام خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییەو 9 گۆڵیان لێكراوە  لە10 یاری رابردووی نێوان ئەو دوو یانەیە لیڤەرپوڵ باڵادەستەو پێنج یاری بەسودی خۆی تەواو كردووە، لەدوو یاری یەكسانبوون و مانچستەر سیتی-ش سێ یاری بردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە