کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا

.

11:52 AM - 10/11/2019

هەروەها لە یارییەكی گرنكی هەفتەی 13ی لالیگا   یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای كامپ نۆ پێشوازی لە یانەی سێڵتا ڤیگۆ كرد    لەگەڵ دەست پێكی یاریەكە یاریزانانی بلاوگرانا فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە دەقیقەی 23 دا نابژیوان لێدانێكی سزایان بۆ هەژمار بكات و لیۆنێل میسیش توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵەی یانەی بەرشەلۆنە زۆری نەخایاند  و لە دەقیقەی 42 دا لۆكاس ئۆلازا ئەنجاماكەی بۆ یانەی میوان یەكسان كردەوە   دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی بەرشەلۆنە گەرانەوە كەشی یاریەكە و لە دەقیقەی 46 یشدا میسی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك مایەوە   لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی یانە كەتەلۆنیەكە باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 48 یشدا میسی هاتریكی خۆی و گۆڵی دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد   هەروەها لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكەش بە تەنها 5 دەقیقەی سێرجیۆ بۆسكێتس گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی و لە كۆتاییشدا بەرشەلۆنە بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی لە سێڵتاڤیگۆ بردەوە و بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەرانەوە لوتكەی ریزبەندی خولەكە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە