کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد حەلبوسی داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكات پەلەبكات لە ناردنی بودجەی 2020

.

11:15 PM - 09/11/2019

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە ئەمینداریەتی پەرلەمان كرد بەڕەسمی داوا لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران بكات بۆ پەلەكردن لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020 , حەلبوسی نیگەرانی خۆشی لە زیادبوونی توندتیژییەكان دەربڕی و رایگەیاند بەكارهێنانی هێز و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە بەمزووانە بەبەشداری سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و كەسانی ئەكادیمی و مەرجەعە ئاینییەكان و هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكانی عیراق دەستپێشخەرییەكی نیشتمانی رادەگەیەنن بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكان, محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەشدا كە ئەركی سەرەكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە بۆ ئەوەی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێی بكات ,وتیشی گرنگە جێبەجێكردنی داواكارییەكان بە بەشداری نەتەوەیەكگرتووەكان و لە چوارچێوەی خشتەیەكی كاتی دیاریكراودا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە