.
08:12 PM - 09/11/2019
د.بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا گفتوگۆ سەبارەت بە راپۆرتی كۆتایی پرۆژە یاسای خانەنشینی گشتی ژمارە 9 ساڵی 2014, كراوە ، وتیشی دوای خستنە دەنگدانەوە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكان بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنەكە زیادكار و لەلایەن پەرلەمانەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا , د.بەختیار شاوەیس راشیگەیاند هەر لە كۆبوونەوەكەدا كۆتایی بە راپۆرت و گفتوگۆی تایبەت بە پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی هەموو لێپرسراو و پلە باڵاكانی دەوڵەتی عیراق هێنرا, و دواتر كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە