کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مافەكانی مرۆڤی عێراقی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان ئاشكرا دەكات

.

07:58 - 09/11/2019

عەلی ئەكرەم بەیاتی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراقەوە لە بەیاننامەیەكدا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراقی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندووە لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانەوە تا ئێستا 301  كەس كوژراون و 15 هەزار كەسی تریش لەخۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان برینداربوون.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوەشداوە كە لەخۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەینیدا لە بەسرە دوو كەس كوژراون و 100 كەسی تریش برینداربوون.
لە سەرەتاكانی مانگی رابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان دژی گەندەڵی و كەمی خزمەتگوزاریەكان و نەبوونی هەلی كار لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق دەستیان پێكردووە و توندوتیژی و قوریبانی زۆری لەڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لێكەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە