کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

.

03:00 PM - 09/11/2019



 عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە جەماوەر گوێبیستی ووتاری مەرجەعیەنی ئاینی بوون كەتەئكید كراوەتەوە لەمافی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بۆ دەربڕینی داواكانیان بەئازادی لەگەڵ جیاكردنەوەی كەسانی تێكدەر و ئەو لایەنانەی دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان بەلارێدابەرن.
ئەوەخراوەتەڕوو حكومەت خۆی بەدەسەڵاتێك نازانێت كەلەسەرووی ئیرادەی گەل و دامەزراوە دەستوورییەكانەوە بێت و هاوڕایە كە هەڵەیەكی گەورە هەیە كەپێویستی بەچاكسازی گەورە هەیە،حكومەت لەو بڕوایەدایە خۆپیشاندان باشترین شێوازی فشاركردن و چاودێری ئەنجامدانی چاكسازییە و خۆپیشاندانەكان یارمەتیدەر بووە بۆ فشاركردن لەلایەنەكان و حكومەت و پەرلەمان بۆ راستكردنەوەی ئاراستەكان و قبووڵكردنی گۆڕانكارییەكان.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكرد حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری بەردەوام دەبن لە لێكۆڵینەوە لەمەسەلەی شەهیدەكان و بریندارەكان و مافی تەواویان دەداتێ و هیچ خۆپیشاندەرێكی دەستگیركراو ناهێلێتەوە و ئەوانەی تاوانیان بەسەردا ساغ دەبێتەوە دەدرێنە دادگا ، گۆڕانكاری وەزاری گرنگ دەكرێت  و چەند هەنگاوێك هەیە بۆ چاكسازی لەسیستمی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن لەرۆژانی داهاتوو دەخرێتەڕوو.
عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند ئینتەرنێت مافی هەمووانە و دەسەڵاتداران كاتێك دەبینن بەكاردەهێنرێت بۆ بانگەشە بۆ توندوتیژی و رق وكینە و پیلانگێڕی هەندێك كات ناچار دەبێت كۆت وبەندی بخاتەسەر و چەند پاكێجێكی چاكسازی دیكە هەیە لەگەڵ رێگری لەبوونی چەك لەدەرەوەی دەوڵەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە