کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیبراهیمۆڤیچ لەمیلان نزیك دەبێتەوە

.

11:25 - 09/11/2019

 بەرپرسێكی خولی ئەمریكی ئاشكرای كرد : زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی نزیك بۆتەوە لەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی   لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی میرۆری بەریتانی دۆن جابر رێكخەری خولی ئەمریكی وتی: زڵاتان كەسایەیتەكی كاریگەرە و گرنگی زۆری پێدەدرێت ئەو هەمیشە دەتوانێت سەرنجەكان لەسەر خۆی كۆبكاتەوە   باسی لەوەشكرد: لەخولی ئەمریكی هەمیشە پێویسیان بەیاریزانی لەو شێوەیەیە وەك چۆن پێشتر و بەر لەچەند ساڵ لەگەڵ هاتنی دیڤید بیكهامی ئینگلیزی بۆ خولەكە رویدا   لەكۆتایی لێدوانەكەی ئەو بەرپرسە ئاشكرای كرد: ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 38 لەرێگایدایە گرێبەست لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی ئیمزا بكات كە یەكێكە لەیانە گەورەكانی ئەوروپا و جیهان   جێی باسە گرێبەستی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ لۆس ئەنجلوس گالاكسی لەمانگی داهاتوو كۆتایی دێت و لەهەمان كاتدا دەتوانێت بەبێ بەرامبەر و لەمیركاتۆی زستانی داهاتوو بچێتە هەر یانەیەك كە ئارەزوی بكات كە لەلایەن یانەكانی مان یونایتد و ناپۆلی و میلان گرنگی پێ دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە