کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە میركاتۆی زستانەدا ماندزۆكیچ دەگەڕێتەوە ریزەكانی بایرن میونشن

.

11:23 AM - 09/11/2019

پاش ئەوەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە میركاتۆی هاوینەدا نەیتوانی لە گواستنەوەی ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەركەوتوو بێت   لە ئێستادا بەرپرسانی ئەو یانە باڤارییە جارێكی تر لە هەوڵی ئەوەدان لە میركاتۆی زستانەدا ناوبراو بگەڕێننەوە بۆندس لیگ   رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن پەیوەندیان بە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسەوە كردووە   ئەویش تا هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ماریۆ ماندزۆكیچ بگەنە رێكەوتن و جارێكی تریش ناوبراو بگەڕێننەوە ریزەكانیان   كە لە نێوان وەرزەكانی 2012 بۆ 2014 لە ریزی یانەكەیان یاری دەكرد   رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەش داوە : بەرپرسانی یانە باڤارییەكە دەیانەوێت لە سەرەتادا بۆ ماوەی تەنها شەش مانگ و بە شێوازی خواستن ماریۆ ماندزۆكیچ ببەنە ریزی یانەكەیان و لە ئەگەری پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزیش ئەوا لە وەرزی داهاتوودا بۆندی ناوبراو بكەنە هەمیشەیی   رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : هەرچەندە ئیدارەی خانمە پیرەكە هێشتا رەزامەندیان دەرنەبڕیوە ئەو هێرشبەرە بە شێوازی خواستن بدەنە یانە ئەڵمانیەكە   بەڵام ماریۆ ماندزۆكیچی تەمەن 33 ساڵ لە پێناو یانەی بایرن میونشن لای خۆیەوە بۆندی چەند یانەیەكی رەتكردۆتەوە و ئیدارەی یانەكەشی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە خواستی ئەوەی هەیە روو لە ریزەكانی پاڵەوانی ئەڵمانیا بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە