کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەری هەیە فلیك لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن بمێنێتەوە

.

11:22 AM - 09/11/2019

 سەرەرای ئەوەی وا بڕیار بوو دوا بە دوای یاری نێوان یانەكەیان بەرامبەر بە یانەی بوروسیادۆرتمۆند بەرپرسانی بایرن میونشن ناوی ئەو راهێنەرە ئاشكرا بكەن كە ئەركی سەرپەرشتی كردنی یانەكەیان لە ماوەی داهاتوودا لە ئەستۆ دەگرێت   بەڵام بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵی ئەڵمانیا   بەرپرسانی یانە باڤارییەكە بیر لە هێشتنەوەی هانس دیتەر فلیكی راهێنەری كاتی یانەكەیان دەكەنەوە و ئارەزووی ئەوەش دەكەن ناوبراو تا كۆتایی ئەمساڵ یاخود تا هاوینی داهاتوو لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان بمێنێتەوە   سەرچاوەكان هەواڵ ئەوەشیان ئاشكرا كردووە : لە ئەگەری پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز بەرامبەر بە یانەی بوروسیادۆرتمۆند لە ركابەرییەكانی ئەم هەفتەیەی بۆندس لیگا و بردنەوەیان لە یاری كلاسیكەردا ئەوا بەرپرسانی بایرن متمانە بە هانس دیتەر فلیكی راهێنەری كاتی یانەكەیان دەدەن و بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ریزەكانیان دەیهێڵنەوە   سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش داوە : لە ئەگەری شكستی یانەكەش لەو یاریە گرنگەدا پێشبینی دەكرێت دوای وەستانی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا بەهۆی یارییەكانی پاڵاوتن و یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكان   بەرپرسانی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردووی بۆندس لیگا راهێنەرێك بە شێوەیەكی كاتی و تا هاوینی داهاتوو بهێننە ریزی یانەكەیانەوە   جێی وەبیرهێنانەوەیە لە هەفتەی رابردوودا و دوای شكستە گەورەكەیان بەرامبەر بە ئینتراخت فرانكفۆرت   بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بە شێوەیەكی رەسمی بۆندی نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و راهێنەری یانەكەیان هەڵوەشاندەوە و  هانس دیتەر فلیكیان بە شێوەیەكی كاتی كردە راهێنەری یانەكەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە