کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەممە یارییەكانی هەفتەی 12ی كاڵچۆ درێژەیان دەبێت

.

11:22 AM - 09/11/2019

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت   ئەمشەویش سەعات 8 بە كاتی هەرێمی كوردستان   یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جۆسیپی میاتزا پێشوازی لە یانەی هیلاس ڤیرۆنا دەكات   دووەم یاری ئەمشەویش لە سەعات 10  و 45 دەقیقە دەبێت و یانەی ناپۆلیش لە یاریگا و بەدەم هاندەرانیدا رووبەرووی یانەی جەنەوا دەبێتەوە   رۆژی یەك شەممەش ركابەرییەكانی هەفتەی 12 بەدوامیان دەبێت و سەعات 8ی شەویش یانەی رۆما دوور لە یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی پارما یاری دەكات   هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا كە لە هەمان كاتیشدا یاری لوتكەی هەفتەی 12ی كاڵچۆ دەبێت   یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەی سی میلان دەكات   بۆ ئەو یاریەش راهێنەری هەردوو یانە لە ئامادەكارییەكانیان بەردەوامن و لە هەوڵێكی زۆریشدان بەهێز ترین پێكهاتە بۆ ئەو یاریە گرنگە ئامادە بكەن   بە تایبەتی ماوریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەكە كە دەیەوێت بە بردنەوەی لە رۆسۆنێری پێگەی یانەكەی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر بكات و درێژە بە ركابەری كردنی بدەن بۆ دەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی كاڵچۆ   جێی وەبیرهێنانەوەیە : لە پێشووتردا و لە سەرجەم خول و جام و پاڵەوانێتی و یاریە دۆستانەكاندا هەردوولا 287 جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە   كە لە 107 یاریدا یۆڤی براوە بووە و 94 یاریش بە سوودی میلان بووە و لە 86 یاریشدا یەكسان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە