کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسن ڤینگەر نزیكبوونەوەی لەبایرن میونشن رەتدەكاتەوە

.

03:25 PM - 08/11/2019

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری ئەفسانەیی پێشوی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەموو ئەو پێشهاتانەی بەدرۆخستەوە كە باس لەنزیكبوونەوەی دەكەن لەپۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی.
لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنی ئارسن ڤینگەر ئاشكرایكرد: بەهیچ شێوەیەك ئەنجامدانی گفتوگۆم لەگەڵ بایرن میونشن رەتنەكردۆتەوە لەبەر ئەوەی ئەو كەسانە زۆر باش دەناسم كە سەركردایەتی یانەكەیان كردووە بۆ ماوەی 30 ساڵ، راستە ماوەیەكی زۆر لەمەوبەر خەریك بوو بچمە بایرن، بەڵام روی نەدا و تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم.
دواتر وتی: لەم كاتەدا بەهیچ شێوەیەك قسەم لەگەڵ نەكردون، بەڵام ناشزانم گفتوگۆ ئەنجام دەدەم یاخود نا.
دواتر ڤینگەر لەبارەی ئەگەری گەرانەوەی بۆ راهێنەرایەتی وتی: دەمەوێت ئەوە بكەم كە خۆم سەرسامم پێی، نازانم دەگەرێمەوە یان نا.
زۆر دڵخۆشم بەوەی ئێستا ئەنجامی دەدەم و زۆر بیری یاریگا دەكەم، بەڵام لەرۆژانی داهاتوو یاخود هەفتەی داهاتوو بڕیارەكە دەدەم.
جێی باسە لەدوای دوورخستنەوەی نیكۆ كۆڤاچ لەپۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن بەبەهێزی باس لەئەگەری دانانی ئارسن ڤینگەر دەكرێت بۆ سەرپەرشتی ئەو یانە باڤاریە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە