کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان زانیاری لەسەر یاریزانەكانی بڵاودەكاتەوە

.

03:21 PM - 08/11/2019

 یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی زانیاری لەسەر پێكانی 6 لە یاریزانەكانی بڵاوكردەوە كە دیارترینیان ماورۆ ئیكاردی و نەیمار داسیلڤای هێرشبەرانی یانەكەن.
یانە پاریسیەكە ئاماژەی بەوەكردووە: ماورۆ ئیكاردی لەپاژنەی پێی چەپیدا توشی پێكانێكی سود بووە و ئەمرۆ هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ دەكرێت لەرێگەی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
لەبەیانناكەكەی یانە فەرەنسیەكە هاتووە: نەیمار بەتەنها لەراهێنانەكانی بەردەوامە كە تایبەتە بەپرۆگرامی چاكبوونەوە و گەرانەوەی واش بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بەراهێنانە بەكۆمەڵەكان بكاتەوە.
لەبەرامبەردا تیلۆ كیرێر لەپێكانەكەی چاك بۆتەوە و بەشداری لەراهێنانە بەكۆمەڵەكان دەكات.
بەڵام ئەندێر هێرێرا لەرانی چەپیدا پێكانی هەیە و بەشداری یاریەكەی شەممە ناكات بەرامبەر بە ستاد بریست، بەڵام رەنگە كۆتایی هەفتە بگەرێتەوە بۆ راهێنانەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە: لۆی مبی سوی یاریزانی لاوی یانەكە لەبەشێكی ماسولكەكانی قاچی ئازاری هەیە و دوای وەستانی خولە ناوخۆیەكان دەست بەقۆناغی چاكبوونەوە دەكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە