کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمۆبیلی لەدوای لیڤاندۆڤسكی دێت لە ژمارەی گۆڵەكان

.

03:15 PM - 08/11/2019

چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی لەشكستی یانەكەی لەبەرامبەر سێڵتیكی سكۆتلەندی بەگۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی گۆڵێكی تۆماركرد.
تۆڕی هەواڵی ئۆپتا كە تایبەت بەئامارەكان بڵاویكردەوە: چیرۆ ئیمۆبیلی توانیویەتی 15 گۆڵ لەگەڵ یانەی لازیۆ لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی جیاوازەكان لەم وەرزەدا تۆمار بكات.
باسی لەوەكردووە: رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن تاكە یاریزانە پێش ئیمۆبیلی كەوتبێت لەلیستی ئەو یاریزانانەی لەم وەرزە و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یەكان زۆرترین گۆڵی تۆماركردبێت بەجۆرێك لیڤاندۆڤسكی تا ئێستا 21 گۆڵی تۆماركردووە.
جێی باسە ئیمۆبیلی لەم وەرزەی خولی پلەیەكی ئیتاڵی 13 گۆڵی تۆماركردووە و لەخولی ئەوروپیش 2 گۆڵی تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە