کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد لەپارتیزانی بردەوە و بۆ قۆناغی 32 سەركەوت

.

03:12 PM - 08/11/2019

 لەیاریەكی كۆمەڵەی 12 لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەوروپا لیگ، یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی پێش دوو جەولەی لەكۆتایی هاتنی ئەم قۆناغی گەیشتنی بۆ قۆناغی 32 ی خولەكە یەكلاییكردەوە دوای ئەوەی لەیاریگای ئۆڵتدرافۆرد بەئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی پارتیزاند بەلگرادی سربی بردەوە.
تیپەكەی سۆڵشایەری راهێنەری نەرویجی بە بەهێزی دەستیان بەیاری كرد و هەر لەسەرەتاوە فشارەكانیان بۆ گۆڵ تۆماركردن دەستپێكرد، لەدەقیقەی 22 ماسۆن گرین وود تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و شەیتانە سورەكانی بەگۆڵێك پێشخست.
دواتر و لەدەقیقەی 33 ئەنتۆنیۆ مارسیال خۆشیەكانی هاندەرانی كردە دوو هێندە دوای ئەوەی توانی گۆڵی دووەم تۆمار بكات و لەگێمی یەكەمدا بەو دوو گۆڵە پێشكەوتن. لەسەرەتای گێمی دووەمیشدا باڵادەستی یاریزانانی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو، لەدوای 4 دەقیقە لەدەستپێكی ئەو گێمە ماركۆس راشفۆرد بەشوتێكی بەهێز لەناو ناوچەی سزا تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەر هەژاند و گۆڵی سێیەمی یانەكەی بەناوی خۆی نوسییەوە.
ئەو ئەنجامە تا كۆتایی بەردەوام بوو و مانچستەریونایتد یاریەكەی بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە لەپێشەنگی ریزبەندی خاڵەكانی بۆ 10 خاڵ بەرزكردەوە و گەیشتنیشی بۆ قۆناغی32 زامن كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە