کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گلاسكۆرینجەرز لەیاریگای خۆی لەپۆرتۆی بردەوە

.

03:06 PM - 08/11/2019

لەیاریەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەوروپا لیگ دەمێنینەوە، لە یاریەكی كۆمەڵەی حەوتەم، یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆتلەندی لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی شكستی بەیانەی پۆرتۆی پورتوگالی هێنا و یاریەكەی بە 2گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا هێرشبەرانی هەردوو یانە سەرەڕای هەوڵی بەردەوامییان، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لەتۆماركردنی گۆڵ و ئەو گێمە بە یەكسان بوونی سپی كۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا یاریزانانی رینجەرز بەپشت بەستن بەیاریگا و هاندەر باشتر دەركەوتن و دوای زنجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 59 ئەلفریدۆ مۆری لۆس بەربەستی یەكسان بونی شكاند و گۆڵی یەكەمی یاریەكە و یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد.
دوای ئەو گۆڵە بە 4 دەقیقە ستیڤن دیڤیس بەتۆماركردنی گۆڵێك یانەی رینجەرزی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو، گلاسكۆ رینجەرز یاریەكەی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر لەپۆرتۆ بردەوە و خاڵەكانی لەپلەی دووەم كردە 7 خاڵ، بەڵام پۆرتۆ بە4 خاڵ لەپلەی چوارەم و كۆتایدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە